تەواوی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

ئەمساڵ کێشەی کەمیی کارەبا چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری.

پرۆژەی ڕووناکی ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتە، ئێستادا 75%ـی شار و شارۆچکەکان ئەو پڕۆژەیان پێ گەیشتووە، کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە دەبێتە 100%.

کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبای کوردستان ڕایگەیاند، 75%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای بووەتە 24 کاتژمێری، فراوانکردنی پرۆژەی ڕووناکی تا مانگی شوباتی ئەمساڵ وەستێنراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی کێشە تەکنیکییەکان کاریگەری نەکاتە سەر ئەو شارانەی کارەبایەکەیان بووەتە 24 کاتژمێری.

وەزیری کارەبا گوتیشی: کارەبا کێشەیەکی 30 ساڵەی چارەسەرنەکراو بوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانراوە هەزار و 840 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی کەمی کارەبا بەتەواوی چارەسەر دەکرێت و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری.

ھەواڵی زیاتر