دەرفەتی کار بۆ 3299 لە هەڵگرانی بروانامەكانی کەرتی خوێندنی ناحکومی ڕەخسێنرا

ڕاگەیەندراوێک لەوەزیری پەروەردەوە :

بەفەرمان و ڕێنوێنی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕێزدار مەسرور بارزانی و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی پەروەردە لە ۱٨ ی ٨ ی ۲۰۱۹ ، بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۳٨۲ ، بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا وفەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە وپەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاوبکرێت و ببێتە مایەی زیاتر( ڕەخساندنی هەلی کار) بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و دوو سەد و نەوەد و نۆ ( ۳۲۹۹ ) لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لەکەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین. کە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت . هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ ، وەزارەتی پەروەردە بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبێت .

ئالان حەمە سەعید
وەزیری پەروەردە
۲۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰

ھەواڵی زیاتر