جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی و وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی پێشبینی دەکات بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئێستا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار و 600 دینارە و چەند هۆکارێکی هەیە. دەڵێت: “پێشبینی دەکەم جارێکی دیکە بەهای 100 دۆلار ببێتە 149 هەزار دینار، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناریش بە ئەستەم دەزانم.”
بەگوێرەی زانیارییەکانی جەبار گۆران، خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادبووە، بەتایبەت لەلایەن بازرگانەکانەوە. سیستمی ئەسیکۆداش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار هەبووە، ئەمە سەرەڕای دۆخی سیاسیی و ئابووری.