تاوەکو ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوان ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر و سوپای سووریا لە حەلەب بەردەوامە و هێزەکانی ئاسایشی هندرین دوایین زانیاریی لەبارەی گەڕەکی شێخ مەقسوود بڵاودەکەنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بڵاویکردووەتەوە و هاتووە، شەڕێکی سەخت لە گەرەکەکە بەردەوامە و هیزەکانمان شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی سوپای عەرەبی سووریا دەکەن و چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشکێندراون.
ئەوەش هاتووە، کە بارودۆخی نەخۆشخانەی خالید فەجر زۆر خراپە و ژمارەیەکی زۆر برینداری تێدایە کە پێویستیان بە چارەسەری هەیە.