هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر حەلەب گەیشت

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانیی خۆی لە شەڕی حەلەب دەردەبڕێت و داوا دەکات، شەڕڤانان بە شێوەیەکی لە ناوچەکە بکشێنەوە.
فەرەنسا کە یەکێکە لە پشتیوانە نێودەوڵەتییەکانی کورد لە سووریا دەبینرا، ئێستا داوای شەرڤانان دەکات لە حەلەب و دەیەوێت ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی گەورە لەناو حەلەبدا بکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە حەلەب بەتایبەتی لە شێخ مەقسوود دەربڕی و ڕایگەیاند، پشتگیری لەو پێشنیازانە دەکەین کە ئامانجیان دڵنیابوونە لە پاراستنی هەموو مەدەنییەکانی حەلەب، وەک ئەوەی حکومەتی سووریا بەڵێنی داوە، هاوکات وەزارەتەکە داوای کشانەوەی شکۆمەندانەی تەواوی شەڕڤانان دەکات لەو ناوچەیە.

ئەم هەڵوێستەی فەرەنسا تەنیا دوای چەند کاتژمێرێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و ئیمانوێل ماکرۆن دێت.

ھەواڵی زیاتر