سوپای سووریا شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی کۆنتڕۆل کردووە؟

چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لە نێوان سوپای سووریا و ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لە حەلەب بەڕێوەدەچیت و تا دێت گرژییەکان زیاتر دەبن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 10/01/2026، ئاسایشی ناوخۆ لە گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب ڕایگەیاند، گەڕەکەکان لەژێر کۆنتڕۆلی هێزی ئاسایشی هندرێندایە و سوپای عەرەبی سووریا نەیتوانیوە گەرەکەکان کۆنتڕۆل بکات.

ئاسایشی ناوخۆ دەشڵێت: ڕاگەیاندنی سووریا هەواڵی ساختە و پڕوپاگەندە لەبارەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بڵاودەکەنەوە و گەڕەکەکانیان پێ کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاسایشی ناوخۆ بە ئامانجگرتنی بنکە تەندروستییەکان بە کارێکی نامرۆڤانە ناودەبات و دەشڵێت: ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، ئەوا کارەساتی مرۆیی ڕوو دەدەن.

ھەواڵی زیاتر