ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و بەپێی زانیارییەکان گفتۆگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن.
ماوەی ساڵێک و سێ مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە و تاوەکو ئێستا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێنراوە. پارتی و یەکێتی بەشی زۆری پرسەکانی تایبەت بە حکومەتیان یەکلا کردووەتەوە و پۆستەکان ماوە.
وا بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 08/01/2026، پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە و دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کۆببنەوە.
پێشتر مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، گفتوگۆیەکی چڕدەکرێت، ئەگەری زۆرە وادەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دیار بکرێن.
ھەواڵی ڕابردوو
سەرۆک بارزانی: داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر