بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان دەکات لە سعودیە.
کاروام ستوونی، وتوبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له هه‌رێمی كوردستان ده‌کەینەوە، کە هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی حاجیان له عه‌ره‌بستانی سعوودیه له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆزه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
کاروان ستوونی ڕاشیگەیاند، ده‌توانن لە رۆژی چوارشه‌ممه 07-01-2026، سه‌ردانی به‌شی یاسایی و گرێبه‌سته‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر.
هەروەها دوا وادە بۆ وه‌رگرتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌نده‌ر كاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 18-01-2026.