کارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی

شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی پەستانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ چەند خولەکێک کارەبا لە تەواوی کوردستان پچڕا و دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەوە.

بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر ڕایگەناد، کێشەکە نەماوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، تیمە تەکنیکییەکان کێشەکەیان چارەسەر کردووە و دۆخی کارەبا ئێستا ئاساییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتژمێر 01:30 بۆ 02:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر کرا ، تا کاتژمێر 04:00 دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە، ئێستا هیچ شوێنێک نیە کارەبای بۆ نەگەڕابێتەوە.



دوێنێ ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا بەهۆی زۆری خواستی هاوبەشانی کارەبایە، هەروەها کێشەی تەکنیکی یەکێکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا بەردەوامە، کار لەسەر ئەوە دەکەین نزیکەی 180 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و تا هاوین هەموو گرفتەکان چارەسەر دەکەین

ھەواڵی زیاتر