سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماری ساڵی ڕابردوو بە گوژمەی 116 ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی جێبەجێ کردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 2025 بە گوژمەی 116 ملیار دینار، 67 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە شاری هەولێر لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ کراون.
لەو نێوەندەدا بە ڕووبەری یەک ملیۆن مەتر دووجا کاری کردنەوەی شەقام و 260 هەزار م٢ کاری قیڕتاوکردن ئەنجامدراوە. سەرەڕای بەرهەمهێنانی دوازدە هەزار تۆن قیر بۆ چاککردنەوەی ڕووبەری 60 هەزار مەتر دووجا بۆ شەقامە ناوخۆییەکان.
هەروەها لە ئێستادا بەپێی پلانی نوێی ساڵ، کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شەقام لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامی دەبێت.