گەڕەک و خانووە کۆنەکانی هه‌ولێر دۆکیومێنت دەکرێن
شوێنە دێرینەکان و شوێنەوارییەکانی شاری هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا دۆکیومێنت دەکرین.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 05/01/2026، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ریوه‌به‌ری شوینه‌واری هه‌ولیر و به‌ریوه‌به‌ری گریبهستهكانی پاریزگا و به‌ریوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاریزگا له‌گه‌ڵ شاندێكی کۆمپانیانی ڤی‌و پایەنیرو كۆمپانیای پۆینت پاس له دیوانی پارێزگا كۆبوونەوە.
پەڕەی فەرمیی پاڕیزگای هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوەتەوە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروبۆچوون له‌سه‌ر پڕۆژەیەکی خۆماڵی گه‌نگه‌شه كرا، بریتی بوو له دۆکیومێنتکردنی گەڕەک و خانووە کۆنەکانی شاری هه‌ولێر، نۆژه‌نكردنەوەی مزگەوت و مەدرەسە و شوێنه شوێنەواریه دێرینه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت، كه پێشتریش هه‌ندێك له‌و كاره دۆكیومێنتاریانەی كۆمپانیاکە له پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پراكتیزه كراون.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشیكردن له پرۆژه خۆماڵیهكه، باسی لە دێرینی شاری هه‌ولێرو شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان كردەوە، لێژیهكیشی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دیراسەتی بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستیانه بكه‌ن و رێوشوێنێ گونجاوی جێبه‌جێكردنی بۆ رێكبخه.