بەڕێوبەری گشتیی خانەنیشنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دۆسیەی دوو هەزار و 200 ئەفسەر و پلەداری وەزارەتەكە، فەرمانیان بۆ دەرچووە و ئەم مانگە مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
مامەڵەی خانەنشینکردنی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواوكرا و ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرا بەمەبەستی دەرچوونی فەرمانی هەرێمی بۆ خانەنشینبوونیان، ئێستا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرجەم ڕێكارەكانیان تەواو كراوە.
لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوبەری گشیی خانەنیشنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دۆسیەی ئەفسەر و پلەدارەکان كە ژمارەیان دوو هەزار و 200 کەسە، فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو مامەڵەی سەرجەمیان تەواو بووە و وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر دۆسیەکانیان کردووە، ئەم مانگە ناویان لە لیستی مووچە زیاد دەکرێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
ئەو ئەفسەر و پلەدارانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 خانەنشین دەکرێن، کەمترین مووچەی هەر یەكێكیان 500 هەزار دینار دەبێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر