لە بەغدا 100 کەس ژەهراوی بوون

بەهۆی دابەشکردنی خواردنی خێرای لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، لە قەزای یوسفیەی باشووری بەغدا 100 کەس ژەهراوی بوون و گەیێنرانە نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ژن و پیاوێک ئۆتۆمبێلێکیان پێبووە، بە ناسنامەیەکی نەناسراو لە قەزای یوسفیەی باشووری بەغدا خواردنی خێرایان بەسەر ماڵاندا دابەشکردووە، بە هۆیەوە 100 کەس ژەهراوی بوون و کە زۆربەیان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکان لە بەغدا و ئەنبار، 100 حاڵەتیان تۆمارکردووە و زۆرینەیان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویستی تەندروستی، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتە ماڵەوە.

هێزە ئەمنییەکانی بەغدا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەیانەوێت ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن کە خواردنەکەیان لەنێو گەرەکەکە دا دابەش کردووە.

ھەواڵی زیاتر