پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک کارا دەکرێت

پرۆسەی تۆمارکردن لە پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەست پێ دەکاتەوە و بڕیارە ئەو هاووڵاتیانەی پسوولەکانیان بلۆک کرابوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

پرۆسەی دیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی؛ تاوەکو ئێستا 93%ـی هاووڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار کردووە و تەنیا 7% ماون. کاراکردنەوەی سیستمەکە لەمڕۆوە، هەنگاوێکە بۆ گشتگیرکردنی تەواوەتیی سیستمەکە و بڕینی ئەو بەربەستە تەکنیکییانەی لەبەردەم بەشێک لە خێزانەکان هەبوون.
سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی نیشتمانییان نەبووە و ئێستا هێناویانە، بلۆکی سەر پسوولەکانیان لادەبرێت و دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن. پرۆسەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

ئەو مامەڵە نوێیانەی (زیادکردنی منداڵ و هاوسەرگیری و گواستنەوە) لە کۆتایی مانگەوە دەست پێ دەکەن، دەبن بە پارە. گرنگترین گۆڕانکاری ئەوەیە پارەکە تەنیا لە ڕێگەی “ڤیزا کارت”ـەوە وەردەگیرێت و پارەی (کاش) قبووڵ ناکرێت.

ھەواڵی زیاتر