ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتیەکان بۆ ئەوەی پشوو ڕابگەیەندرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیان، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا ڕاسپێردراون بە ڕاوێژ لە گەڵ قائیمقامی قەزاکەیان کەوا دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و ڕەوشی کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنورەکەیان.
سەبارەت بەو مامۆستا و قوتابیانەی هاتووچۆ دەکەن لە قەزایەک بۆ قەزایەکی تر لەئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، دەتوانن دەوام نەکەن و هیچ و ڕێکارێکی یاسای و کارگێڕیان لەگەل ناگیرێتە بەر.