بەتۆمەتی ساغکردنەوەی 50 هەزاریی ساختە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک ویستویەتی بڕيک پارەی ساختە لە بازاڕی سەیدسادق ساغ بکاتەوە و لەلایون پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. 

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی بەرێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی  800 هەشت سەد هەزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی پێ بووە لەجۆری پەنجا هەزار دیناری، ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە. هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا.

بەڕێوبررایەتییەکە دەڵێت: بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوەو لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ڕ، ع، ص) تەمەن 29 ساڵ بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر