بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: پلانە ئەمنییەكەمان سەركەوتوو بوو

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمنیی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ 100% سەركەوتوو بووە و سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بوو.

عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگیی گشت هێزە ئەمنییەكانی تر بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دامانڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو.

عەمید کامل بەرزنجی، باسی لەوەش کرد، لە سەرجەم ڕۆژەکانی پشووی سەری ساڵدا، هاووڵاتییان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا بۆنەکەیان بە خۆشی و بێ هیچ گرفتێک بەڕێکرد.

 بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەشڵێ، سەرکەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو بۆنەیەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوە چوو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاووڵاتییانین و خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەیان دەزانین.

ھەواڵی زیاتر