به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین روو له به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات. هاوكات نمه باران و له هه‌ندێ كات و شوێن بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/31 كه‌ش سارد‌و نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له دوای نیوه‌ڕۆ شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین روو له به‌شێك له‌م ناوچانه ده‌كات ( سنووری پارێزگای دهۆك – ئیداره‌ی زاخۆ -مێرگه‌سوور -ئامێدی – سنووری ئیداره‌ی سۆران -به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر)، له كاتی زیادبوونی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه ئه‌گه‌ری نمه بارانیش ده‌بێت به تێكه‌ڵی له‌سه‌ر ناوچه‌ی جیا جیا”.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: “پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر و له‌كات و شوێنی دابارین (3 – 5) كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 1- 1- 2026 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی (سنووری پارێزگای دهۆك- ئیداره‌ی زاخۆ – مێرگه‌سوور- ئامێدی- سنووری ئیداره‌ی سۆران- به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر) هه‌روه‌ها نمه باران و (بارانی مامناوه‌ند له هه‌ندێ كات و شوێن) له‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا ده‌بێت له كاته‌كانی شه‌ودا هه‌ندێ جار باران به شێوه‌ی كرێوه ده‌بارێت”.
روونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی به‌رزتر ده‌بێت به (2-4) پله به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كان و پارێزگای دهۆك نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مام ناوه‌ند ده‌بێت (10 – 25 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت. له‌كات و شوێنی دابارین ( 3 – 5 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 8 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 6 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 4 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 4 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 10 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 6 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 13 پله‌ی سیلیزی