مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران:
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانیی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکان پەسەند بکەن.
هەروەها ئومێدەوارین ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.