راوێژكارێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به عه‌لی حه‌مه‌ساڵح داوه، ده‌نگیان به یه‌كێتی داوه، ئەم دەنگدانەش ئەوەی دەرخست كە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و حزبەكەی، پاشكۆ و دروستكراوی یەكێتین و لەلایەن یەکێتی ونەیارانی کوردستانەوە وەک بووکەڵە لە دژی هەرێمی کوردستان و پارتی دەجووڵێنرێن.
شەوی رابردوو، پاش هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەردوو پێكهاتەی عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە، دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو كە ئەم پۆستە پشكی كوردە، بەڵام هیچ یەكێك لە دوو بەربژێرە كوردەكە (شاخەوان عەبدوڵا، بەربژێری پارتی و رێبوار كەریم، بەربژێری هەڵوێست كە یەكێتی و نوێنەرانی میلیشیاکان پشتیوانی‌یان لێ دەكرد) دەنگی پێویستیان نەهێنا.
لەمبارەیەوە زه‌یدۆ باعه‌دری، سیاسەتمەدار و راوێژكاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان گوتی: “ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به رێبوار کەریمی لیستەکەی عەلی داوه، بۆ بەرژەوەندیی یه‌كێتی دەنگیان پێ داوە، ئەگینا كێ ئامادەیە بەبێ ڕێككەوتنی سیاسی دەنگ بە یەكێك بدات كە تەنیا چوار كورسیی هەیە؟ ئنجا پرسیار ئەوەیە، ئاخۆ پەیوەندیی نێوان یه‌كێتی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌نده به‌هێزه كە ئاوا یه‌كێتی كورسیه‌كانی خۆی ده‌خاته خزمه‌تی عه‌لییه‌وه؟ كه‌وایه لە بنەڕەتدا لیستەكەی عەلی پرۆژه‌ی خودی یەكێتی و میلیشیاکانی پشت یەکێتییە.”
ئەو سیاسەتمەدارە پێیوایە كە لێرەوە پێویستە خەڵكی كوردستان، عەلی حەمەساڵح و رەوتەكەی وەك كۆمیتەیەكی یەكێتی سەیر بكەن، چونكە لە سەرەتاوە روون بوو كە ئەم حزبە دەسكەلای یەكێتییە و بۆ دزینی دەنگی ئەو كەسانەیە كە ئامادە نین لە سلێمانی دەنگ بەو حزبە بدەن.“
زەیدۆ باعەدرێ گوتیشی: ”هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری هەڵوێست، به‌قه‌د یه‌كێتی و زیاتریش خزمه‌ت به یه‌كێتی ده‌كه‌ن، باشه له دونیادا هەبووە حزبێك بچێته خزمەتی ئه‌جێندای حزبێكی دیكه‌وه و بانگه‌شه‌ی سهربهخۆبوونیش بكات؟ ئەی عەلی حەمەساڵح و تاقمەكەی لێرەوە بە چ روویەك وەڵامی خەڵك دەدەنەوە؟“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌بێت كه‌سێكی كارێزما و لێهاتوو بێت و زمانی عه‌ره‌بی باش بزانێت و توانای ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م رێبواره كۆنه یه‌كێتی و كۆنە هاوپه‌یمانیی نیشتمانییە، نه عهرهبییەکەی باشه و نه له خولی رابردووی په‌رله‌ماندا ڕۆڵی هەبووە و بگرە دەسکەلای نەیارانی کوستان بووە، چونكه بینیمان چۆن گرووپێكیان به‌ناوی گرووپی 15 دروست كرد له په‌رله‌مان بۆ دژایه‌تی مافەکانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ئەم جۆرە كەسانە تەنانەت بە دەنگی شۆڤێنییەكانیش دەربچن، هەرگیز نوێنەری كورد نین و چاوەڕێی هیچیشی لێ ناكرێت.“