پارتی کاندیدی خۆی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناگۆڕێت

کەمیکی دیکە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەشێكی لایەنەكان داوا لە پارتی دەکەن كاندیدەكە بگۆڕێت.

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، “كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، تاوەكو ئێستا شاخەوان عەبدوڵڵایە و هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی نییە.”

ڕۆژی دووشەممە 29-12-2025 دوای سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو، هەیبەت حەلبووسی وەك سەرۆكی پەرلەمان و عەدنان فەیحان بە جێگری یەكەمی سەرۆك هەڵبژێردران.

ھەواڵی زیاتر