دروشمێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر دیواری قوتابخانەیەکی کەرکووک دەنووسرێت و هەواڵگریی عێراق دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەواڵگریی عێراق، دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگای کەرکووک دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد، کە دروشمی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەسەر دیواری یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کەرکووک نووسیوە.
نووسینەکە بە بۆیاخی رەش کراوە و، دروشمی “دەولە ئیسلامییە باقییە”یان نووسیوە، یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی رێکخراوی داعش.
لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدانا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و بەشێوەیەکی ڕێکخراو کارەکەیان کردووە. هەروەها دانیان بەوەدانا ئەو دروشمانەیان نووسیوە و ویستوویانە لە ڕۆژانی داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستی بکەن.”
هەواڵگریی عێراق داوا لە گەنجان دەکات نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو بیرۆکەی لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.