مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
لە پەیامەکەیدا هاتووە، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.