لە هەولێر زەوی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ناوی ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر – سەنتەری شار ئاشکرا دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.

ھەواڵی زیاتر