مەسرور بارزانی و نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-12-2025، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانی له عێراق کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم.
نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.
دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.