مەسرور بارزانی و سەرمەد خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرمەد خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکەیان کرد.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 23-12-2025، مەسرور بارزانى سهرۆكوەزیرانی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگیی و سازان لەبەرچاو بگیرێن و بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکرێت.