بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەنیا مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، بۆ چارەسەری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـەش پێویستە بخرێنە سەر بودجەی ساڵی نوێ.
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: “لەو چەند ڕۆژەی کە لەمساڵدا ماوە، مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرج ناکرێن. مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت و چەند ڕێکارێکی کەم ماون. چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا تەواو بن.”
فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو دوو مووچەیە، پێویستە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن، بۆ ئەوەی بخرێنە سەر بودجەی ساڵی نوێ (2026) و تەرخانکراوی داراییان بۆ دەستەبەر بکرێت.