120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێردرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە سبەی دووشەممە داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکات.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ( ٢٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
٢١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

ھەواڵی زیاتر