لەسەرکێشەی زەویوزار لە سنووری گەرمیان چوار کەس کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسی گەرمیان سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوو.
دەقی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی گەرمیان:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای گوندی خاڵە بەگ سەربە قەزای ڕزگاری لەسەر زەویوزار شەڕ لەنێوان دوو لایەن ڕویدا کە خزمی یەکترن، لە ئەنجامدا چوارکەس لەیەک تەرەف گیانیان لەدەستدا، کەسێ دانەیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە وەبرایەکی سێ کوژراوەکە بریندارە.
لەتەرەفی بەرامبەریش شەش کەس برینداربوون ، دوای چارەسەری خێرا شەش لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون. لەئێستادا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. لەکاتی هەر گۆڕانکاریەک لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە، هەر بەڵگەو زانیاریەک کە ئاڕاستەی پەڕاوەکە بگۆڕێت بەفەرمانی دادوەر یاخود هەر زانیاریەک پێویست بکات ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە،
چونکە ئەمەتەنها زانیارییە سەرەتاییەکانی بەدەست هاتووی ڕووداوەکەن، سەرجەم هێزەکانیش لەئامادە باشیدان بۆ جێ بەجێکردنی سەرجەم بڕیارەکانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە هەر لەفەرمانەکانی دەستگیرکردن تاوەکو هەموو بڕیارەکانی تر.