دەروازەیەکی سنووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا دادەخرێت و وادەی کرانەوەی دیاری دەکرێت.
دەقی پەیامی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت:
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ڕایدەگەیێنێت، کە هاووڵاتیان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، سبەی هەینی 19-12-2025، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت و ڕۆژی دووشەممە 22-12-2025، دەروازەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.
ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە شەقام و ڕێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیوی تورکیا و هیچ گرفتێک لە دیوی دەروازەی زێت نییە.
ئەمە لە کاتێکدا کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە سنووری تورکیا دەوام نییە، ئەوا هاتووچۆی دەروازەکەی لە ڕۆژی دووشەممەوە بەردەوام دەستپێدەکاتەوە.