پێكدادانی نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه‌و كوژراوو و بریندار هه‌یه‌

ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزی مغاویری عێراق، له‌ گوندی (ته‌ل مه‌نجه‌ل)ی ڕۆژئاوای شاری خانه‌قین، كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه، سه‌ربازێك كوژراوه‌و سێ سه‌ربازی تریش برینداره

عه‌قید شه‌ماڵ عبدالرحمن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ، ورده‌كاری پێكدادانه‌كه‌ی نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كانی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی: “هێزێكی مغاویر ویستوویه‌تی بۆسه‌ بۆ چه‌كدارانی داعش دابنێت، به‌ڵام هێزه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بۆسه‌ی داعشه‌وه‌”

وتیشی: “تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و سه‌ربازێك كوراوه‌و سێ سه‌ربازی تریش برینداره‌و كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه”

شه‌وی چوار شه‌مه‌ش، هه‌ر له‌ سنوری گوندی شێرك و ته‌ل مه‌نجه‌ل، داعش دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری سوتاندو چوار كه‌سیشی گوله‌ باران كرد‌

ھەواڵی زیاتر