ئەمڕۆپ ناوی کۆمپانیاکانی بەشدار لە پڕۆسەی حەج ڕادەگەیێنرێت و ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، لەڕێگەی کورتە نمامە ئاگادار دەکرێنەوە.
كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/12/2025 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، ناوی كۆمپانیاكانی به‌شدار له پرۆسه‌ی حه‌جی 2026 راده‌گه‌ینێت كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌جی هاوشێوه‌ی ده‌رچوونی ناوی حاجیان به كورته نامه له رێگه‌ی واتساب و ڤایبه‌ره‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
كاروان ستونی، رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2026 به فه‌رمانی وه‌زاری لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاسپارد بۆ تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسانگاندنی كۆمپانیاكان دوای ئه‌وه‌ی كه له ده‌روازه‌ی حه‌جی ناوی خۆیان تۆمار كردبوو، دواتریش له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری حه‌ج و عومڕه‌وه سه‌رجه‌م ڕێككاره‌كان ته‌واو كران و ئه‌مرۆیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیا ده‌رچووه‌كان ڕاده‌گه‌ینرێت.
ئه‌مساڵ زیاتر له 157 كۆمپانیا ناویان له ده‌روازه‌ی حه‌ج به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆماركردبوو و دوای تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌رزی حه‌جی داهاتووی نزیكه‌ی 110 كۆمپانیا به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌جی ده‌كه‌ن به به‌مه‌به‌ستی هاوهڵیكردنی حاجیان له وه‌رزی حه‌جی 2026.