مەسرور بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی پۆڵەند کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و کۆنسوڵی گشتیی پۆلەند پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجێیز زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەند لە هەرێمی کوردستان کرد.


سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی پۆڵەند، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.

ھەواڵی زیاتر