ژمارەیەک بەنزینخانە لە هەولێر بە بڕی 40 ملیۆن دینار سزاراون

بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ماوەی یەک مانگدا تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر 17 بەنزینخانەی سزا داوە.

سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، “لەماوەی مانگی ڕابردوو تاوەکو ئێستا، 17 بەنزینخانەی هەولێر بەهۆی خراپیی کوالێتیی بەنزینەوە بە بڕی زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون.

ئەمە لە کاتێکدایە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕۆژانە سامپڵی 40 بەنزینخانە دەبەنە تاقیگە و پشکنین بۆ کوالێتیی پێکهاتەی بەنزینەکانیان دەکەن، ئەگەر ستاندار نەبێت، ئەوا بەنزیخانەکان ڕووبەڕووی سزای پێ بژاردن و تەنانەت داخستنیش دەبنەوە.

لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاری دا بە زیادکردنی سزای سەر ئەو بەنزینخانانە کە بەنزینی کوالێتیی خراپ ساغ دەکەنەوە، بەشێوەیەک بەنزینخانەیەک لە ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، ماوەی سێ مانگ دادەخرێت و زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناریش سزای دارایی دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر