ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کورداتان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15-12-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە.