ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لەنێو تونێلی پیرمام سووتا

رۆژی هەینی ڕابردوو 12-12-2025، لە تونێلی پیرمام لە سنووری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئاگری گرت. بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەس بریندار بوو.

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕوونکردنەەیەکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلەی ڕۆژی هەینی لە تونێلی پیرمام گڕی گرت. ئەو ئۆتۆمبێلە کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی لەنێو تونیلی پیرمام کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، دواتر سووتا، لە جۆری تەکسی بوو، تابلۆی ژمارەکەی بەغداد بوو نەک هەولێر. چونکە لە پشکنینی pvi هەولێر، هەر ئۆتۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز، پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی غازی لەلای نەبێت .

ھەواڵی زیاتر