دوای مانەوە بۆ نزیکەی 100 ڕۆژ، یەکەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزاتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای چوار کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەردەوامی ناردنیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات. یەکەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە بریتییە لە سێ تووشبووی تالاسیمیا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان و مانەوەی نزیکەی 100 ڕۆژ بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
لەوبارەیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند بەسوپاس و دەستخۆشی زۆرەوە بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوا بە پەرۆشی و پاڵپشتیان، ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستیەی حکومەتی هەرێم سەرکەوتووانە دەستیپێکردووە و ئومێد و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی خستۆتە ناو سەدان خێزان.
لەئێستادا 172 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن بۆ نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی لە کوردستان، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون بە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی دابینکراو.
لەڕۆژانی داهاتووش کاروانی پێنجەم ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.