مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی 73 ساڵەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان:
بەبۆنەی (73)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
لە مێژووی گەلی کوردستاندا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشەی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان. ئەمە جیا لەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە .
هیوادارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە ڕۆڵی پێشەنگانە و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/12/11