سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکارەکانی لافاوەکە بەرز دەکەینەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەشێکی زیانەکانی لافاو لە سنوورەکە ئاشکرا دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر کەمتەرخەمیی کۆمپانیاکان بەرز دەکرێتەوە.

جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تیمەکانمان 36 کەسیان لە کاتی لافاوەکە ڕزگار کردووە، زیان بەر 150 ماڵ کەوتووە، هەورەبروسکە پاڵاوگەی ئاوی باوەنووری تێکداوە، هاوکاتی زیان بەر شەقام و ڕیگاوبانەکان کەوتوون.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەیوب عومەر، کە ڕۆژی دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی لافاو لە قەزای کەلار لە نزیک چەمی گازینۆ کەوتە نێو ئاوەڕۆ و درەنگانی شەو تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەکاتی ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا بە پایسکیل لە نزیک ئاوەڕۆیەک یاریی کردووە، دواتر کەوتووەتە نێو ئاوەکە و خنکاوە.

گوتیشی: ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی لافاو و هۆکارەکانی بەرز دەکەینەوە، هەروەها ئەو شوێنانەی ئاویان لێ کۆدەبێتەوە ڕاگر و کەناڵی لێ دروست دەکەین

ھەواڵی زیاتر