دادگای تاوانەکانی هەولێر حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر ئەو پزیشکەدا سەپاند کە چوار ئەندامی خێزانێکی لە شاری هەولێر کوشتو منداڵێکی خۆشی بریندار کرد.
لە شەوی 13-03-2025، پزیشکێک بەناوی سیروان مەحموود، لە گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووانی، هاوسەر، خەزوور، خەسوو و خوشکێکی هاوسەرەکەی کوشت، منداڵێکیشی لە ڕووداوەکەدا بریندار بوو، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
ئەمرۆ سێشەممە 09-12-2025، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای تاوانی هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر کوشتنی خەسوو و خەزوری و بریندارکردنی منداڵەکەی سزای سێداردانی بۆ دەرکراوە، لەسەر کوشتنی هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی سزای زیندانی هەتا هەتایی وەرگرتووە
هەر حوکمێکی لەسێدارەدان لە دادگای تاوانەوە دەربچێت، دواتر دەچێتە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی گشتیی دادگای تەمیز، کە هەموو دادوەرەکانی لێیە و داواکاری گشتی سەرۆکایەتیی دەکات، لەوێ تەماشای حوکمەکەی دەکەن، ئەگەر سزا پشتڕاستکرایەوە کە دروستە، ئەوا ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر