وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی 10 ئامادە کردووە و چاوڕێی عێراقە”.
ڕۆژی دووشەممە، 08-12-2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “هەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگەکەش ئامادەیە، بەڵام بۆ ناردنی چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچەن لە لایەن بەغداوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکات و بۆ بەغدای دەنێرن، گەرنا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
دوێنێ یەکشەممە 07-12-2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، هێشتا دەست بە وردبینیی لیستەکە نەکراوە.