ساڵی نوێ‌ دەروازەی هەولێر تەواو دەبێت

بریارە لە سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەروازەی هەولێر کە ڕێگای سێ ڕێگای سەرەکی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تەواو بێت.

ڕاگەێنراوی پارێزگای هەولێر:

بڕیارە لە سەرەتای مانگی یەكەمی ساڵی نوێدا‌، دەروازەی هەولێر كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر، رێگەی هەولێر- كۆیە و گۆمەسپان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و تەواو بێت و كاركردن لەو بەشەی بەیەكگەیشتنی ئەو سێ‌ رێگەیە بەردەوامە و كارێكی زۆر كراوە.

بەهۆی ئەوەی رێگەكە پردێك و ئەندەر پاسێكی سووڕانەوەی تێدایە، پێویستی بە كات هەیە، كاری زۆرمان تێدا كردووە و بەمنزیكانە سایدی هاتوچۆ دەگوازینەوە، بۆ ئەوەی سایدەكەی تر كاری تێدا بكرێت. پردەكە بەشێكی باشی تەواو بووە، لە مانگی یەكەمی سەرەتای ساڵی نوێ‌ پڕۆژەكە لەو شوێنە تەواو دەبێت و سیمایەكی جیاواز و جوان دەبەخشێت.

شۆڕشی بە دووسایدكردنەی شارەكانی كوردستان و پێكەوەبەستنیان بە باشترین شەقام، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێ كردووە و ساڵی داهاتوو زۆرینەی ڕێگەكان تەواو دەبن.

جێگەی باسە ڕێگەی كۆیە- هەولێر كە بە شادەماری ڕێگەكانی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیجیی ڕێگەوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگەوبانی كوردستان، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار جووتسایدی هەولێر- كۆیە دەستی پێ كردووە و ئێستە نزیكەی 35%ی كارەكانی تەواو بووە.

ھەواڵی زیاتر