لە پردی سەیداوەی هەولێر ڕێگری لە پەنگخواردنەوەی ئاو دەکرێت

ساڵانە لەگەڵ بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران، لە هەندێ شوێن و کوچە و کۆڵانەکاندا پەنگخواردنەوەی ئاو دروست دەبێت، لەڕێگەی فراوانکردنی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ بەشێکی ئەم گرفتانە چارەسەر کراون، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەوانی تریش پڕۆژەی نوێ پێشنیاز دەکرێت.

زەردەشت عەبدولخاڵق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند، یاداشتێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بە بەهای 10 ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ژێر پردی سەیداوەی هەولێر چارەسەر بکرێت.

زەردەشت عەبدولخاڵق گوتی: تەنیا ڕەزامەندی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە دەستی پێ بکرێت. پڕۆژەکە ئاوەڕۆی ژێر پردی سەیداوە لەگەڵ ڕێڕەوی ئاو لە شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆی هەولێر تیکەڵ دەکاتەوە.
لە هەولێر 14 شوێن دیاریکراون بۆ ئەوەی تیمی ئێشکگری ڕێگەی لە رووداوە نەخوازراوەکان بکەن لەو شوینانەی ساڵانە پەنگخواردنەوەی ئاو لێی دروست دەبێت. جگە لەوە تیمەکان بەردەوام زێرابەکان پاک دەکەنەوە.

مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی باران بارینێکی زۆر، لەژێر پردی سەیداوەی هەولێر ئاوی زۆر کۆبوویەوە، بەهۆیەوە 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت. بۆیە ساڵانە ڕێکاری نوێ بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە پەیڕەو دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر