سەرۆک بارزانی لیژنەیەکی بۆ یەکخستنی لایەنە سیاسییەکان پێکهێنا

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتى لیژنەیەکی بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە و ئەمڕۆ دەستیان بە سەردانەکانیان کردووە.

 لیژنەکە پێکدێت لە هۆشیار زێباری، د. پشتیوان سادق و عەلی حوسێن.

 بڕیارە لیژنەکەی پارتی، سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بکات و لە یەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.

ھەواڵی زیاتر