ناوی ئەو کەسانەی زەوی وەردەگرن

ئەمڕۆ سێشەممە، 7500 کەس لە پارێزگای هەولێر زەوی وەردەگرن.

لێرە ناوی ئەو کەسانە ببینە

تاوەکو ئێستا لە سنووری شارەوانیی شاری هەولێر دوو جار زەوی دابەشکراوە، جارێک چوار هەزار پارچە و جارێکیش 14 هەزار پارچە.

27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا، کە سوودمەند نەبوون.

رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.

ھەواڵی زیاتر