شه‌ش چه‌كداری داعش له‌ پشت پشێوییه‌كانی خانه‌قینه‌وه‌ن

زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ناوبه‌ناو چه‌كدارانی داعش ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌ قین و سنوری كوڵه‌جۆ و ناوچه‌ی شێخ باوه‌، شه‌ش چه‌كداری داعش ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ووت: ده‌زگا ئه‌منیه‌كان زانیاری وردیان له‌سه‌ر شه‌ش چه‌كداره‌كه‌ هه‌یه‌و یه‌كێكیشیان قاچێكی شه‌له‌.

وتیشی: “ئه‌و چه‌كدارانه‌ ناوبه‌ناو ژماره‌یان زیاد ده‌كات و له‌ حه‌مرینه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌ی تری چه‌كداریی داعش بۆ پشتیوانی دێنه‌ لایان، به‌ڵام زۆربه‌ی كرده‌وه‌كان یان ئه‌و شه‌ چه‌كداره‌ خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یان به‌ ڕێنوێنی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا چه‌كدارانی داعش چوار كه‌سیان له‌ گوندی (شێرك)ی ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی خانه‌قین كوشتووه‌و سێ كه‌سیشیان له‌ گوندی (صه‌فصافه‌)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ ڕفاندووه‌و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.‌

ھەواڵی زیاتر