سەرۆک بارزانی لەسەر ئەرکی خۆی پاڕکێکی بە دیاری بۆ هەڵەبجە دروست دەکات

بە پێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە لە ڕێکەوتی 6ـی تشرینی یەکەم دەرچووە و واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بەسەرەوەیە، هاتووە:

“لە پێناو بەرژوەندیی گشتی و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە، وەک دیارییەکی سەرۆک بارزانی بۆ هاووڵاتییانی ئەم پارێزگایە، پارکێک دروست دەکرێت.”

لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، بۆ دروستکردنی پارکێکی شایستە لەسەر ئەرکی سەرۆک بارزانی، لە سنووری هەڵەبجە، ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەرد و بۆ ئەم مەبەستە کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاو و ئامادەکردنی دیزاین و دەرخستەی پێویستی پڕۆژەکە.

ھەواڵی زیاتر