بوومەلەرزەیەک لە سنووری ڕاپەڕین روویدا و هاونیشتمانیان هەستیان پێی کردووە
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە باڵکێشی وت” بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:13 دوای نیوەڕۆ بە گوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر لە دووری 18کم لە قەڵادزێ و 42کم لە پیران شەهری ئێران و بە قوڵایی 10کم روویداوە
ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دوایین زانیاریی، هیچ زیانێکی نەبووە.