وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی لە عێراقە و بڕیارە دواتر سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
فلۆرانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 26ی ئابی 2020 گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبێتەوە.
هەروەها سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات.