کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینیکی کەم ئاسمانی ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ دەشڵێت، خۆڵبارینیکی کەم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی عێراقیش پێشبینی دەکات سەینێ پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و دەڵیت، رۆژانی داهاتوو تۆز و خۆڵ ناوچەکە دەگرێتەوە.
هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما لە سنووری گەرمیان دەبێت بە ٤٨ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٧ پلەی سیلیزی